بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کە شەممە ٨ ی ڕێبەندان بە مەبەستی بەشداری لە حەڤدەهەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتانی ڕێخکراوی هاریکاری ئیسلامی چووە ئەلجەزایر، لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی لەلایەن ئیبراهیم بوغالی سەرۆکی مەجلیسی ئەلجەزیارەوە پێشوازی لێکرا و گفتوگۆیان کرد.
قاڵیباف هیوای خواست کە پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە ببێتە هۆی گەشەی پێوەندییەکان لە بواری ئابووری، فەهەنگی، یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامی و بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل و بەرگری لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین.
ناوبراو لە درێژەدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بەدڵنیاییەوە پرسی فەلەستین بابەتی یەکەمی جیهانی ئیسلامە، وتی: ئێمە وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ ئەوە بزانین کە ئیسرائیل بەدوای ئەوەیە کە بابەتی فەلەستین لە یەکەم بوون بهێنێتە دەرەوە. ئەوان بەدوای ئەوەدان کە یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی تێکبدەن و پێوەندی لەنێوان وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران زیادی کرد: حکومەتە ئیسلامییەکان و بەتایبەتی ئۆمەتەکان ئەبێ بە شێوەیەک تێچووی ئەو کارە ببەنە سەرەوە کە هیچ حکومەتە ئیسلامییەکان نەوێرن پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.
Your Comment